دلێر ئیسماعیل‒ ناوەندی هەواڵ‒نوێ ژین
سوپای ئه‌مه‌ریكا رایدەگه‌یەنێت، له به‌رپه‌رچی هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی داعشی خوراسانی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئامانجێكی له هه‌رێمی نه‌نگه‌رهار پێكاوه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزەکانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۲٨ی ئابی ۲۰۲۱، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له هه‌رێمی نه‌نگه‌رهار، پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كراوه‌ته ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە پشت ڕاست کراوەتەوە، کەهێرشه‌كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه، به گوێره‌ی ڕاپۆرته هەواڵگریەکانیشیان "ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه" و له هێرشه‌كه‌دا پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كراوه‌ته ئامانج.
لە تەقینەوە خۆکوژیەکەی فڕۆکەخانەی کابوڵیش، به گوێره‌ی سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی ئه‌فغانستان، ۱٨۲ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە كه ۱۳ له‌وانه سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بوون، پاشانیش ڕێكخراوی داعشی خوراسانی به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه بۆ جیهان ئاشکراکرد.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق