هاوژین محمد -ناوەندی هەواڵ -نوێ ژین
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان:" پرسەو سەرەخۆشی لە د. ئەیاد عەللاوی کەسایەتی ناسراوی عێراق ئەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە" ۱ کانونی یەکەم ۲۰۲۰"مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پرسە و سەرەخۆشی لە د.ئەیاد عەللاوی کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی "ائتلاف الوطنية " کرد بۆ کۆچی دوایی سوعاد ی خوشکی".
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی پێ ڕاگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق