حکومەت لە سەر پرسی مووچە کۆدەبێتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 1 ديسمبر 2020

حکومەت لە سەر پرسی مووچە کۆدەبێتەوە




  هاوژین محمد -ناوەندی هەواڵ -نوێ ژین



جوتیار عادل رایگەیاند:"بەم نیزیکانە بریاری نوێ لەبارەی پرسی مووچە دەدرێت و لەگەڵ دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆناش بۆ خەلکی هەرێمی کوردستان.



له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "به‌م نزیكانه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پرسی مووچه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ و بڕیارێكی گونجاو له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌دات".


ڕاشیگەیاند:" حكومه‌ت بڕیاریداوه‌هه‌ركاتێك به‌ گونجاوی زانی، شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆناش بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان".



 گوته‌بێژی حكومه‌ت ئەوەشی گوت:" وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاری جدی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كردووه‌، چ له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی هه‌رێم یان له‌سه‌ر ئاستی عێراق پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی ۲۰۲۱ و پشكی كورد له‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌".


 ناوبڕاو جەختیشی کردەوە:"

پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه‌ و به‌گوێره‌ی رێژه‌ی له‌ ۱۷% داوای مافه‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ حكومه‌تی به‌غدا ده‌كات و گفتوگۆكانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق