بەهادین حسن_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی باڵای تەندروستی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ ٣ بڕیاری نوێی لەبارەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەركرد، لە یەكەم بڕیاریشدا هاتووە كە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان هاتوچۆكردن بە تەواوی قەدەغە دەكرێت.
لەمبارەیەوە نووسینگەی كازمی بڵاوی كردەوە كە یەكەم بڕیاری ئەمڕۆی لیژنە باڵاكە بریتیە لە درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە كاتژمێر ٥ـی ئێوارەوە تا ٥ـی بەیانی.
هەروەها لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا قەدەغەكردنی هاتوچۆ بە تەواوی جێبەجێ دەكرێت، وەزارەتی گواستنەوەش چەند مەرجێكی نوێی سەلامەتی بۆ گواستنەوەی هاوڵاتییان لە ڕێگەی هۆكارەكانی گواستنەوەی ناوخۆوە دادەنێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق