وەزارەتی دارایی ئامادەكاری دەکات بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 1ــی ئەمساڵی موچەخۆران بكات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی نوێ ژین بـڕیارە لەسەرەتای مانگی داهاتوو دەستبکرێت بە دابەشكردنی مـووچـەی فەرمانبەرانی کوردستان و وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەکاری کردووە.
هەروەها لە زانیارییەکان ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە وەزارەتی دارایی، هەفتەی داهاتوو ڕێنمایی تایبەت بەدابەشكردنی موچەی مانگی 1ــی ئەمساڵ ئاراستەی گەنجینەكان دەكات
هەر بە گوێرەی زانیارییەكان، بـڕیارە وەزارەتی دارایی دەست بـکات بـە دابەشکردی مـووچە لە ڕۆژانی 3 و 4 ــی مانگی داهاتوو بەراورد بەم مانگەش پێشبخرێت بە جۆرێك نەکەوێتە دوای (10)ی مانگەوە.
لەلایەن : هـاوڕێ سـردار
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق