ترەمپ هەڕەشەی داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 27 مايو 2020

ترەمپ هەڕەشەی داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات


ئوسامە ئەحمەد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

ترەمپ هەڕەشەی داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات، بە پاساوی ئەوەی دەنگی کۆمارییەکان کپ دەکات.

"دۆناڵد ترەمپ"سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی ئەوە دەکات کە چاودێریی توند دەخاتە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تا ئاستی داخستنیان، ئەوەش بەهۆی دوو پۆستی تویتەرەوە کە
زانیارییەکانی ترەمپی لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بە ناڕاست وەسفکردبوو.

باسی لەوەشکردووە: کۆمارییەکان هەست دەکەن کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگەکانیان کپ دەکەن، بۆیە پاکیان دەکەینەوە تائاستی داخستنیان بەهێز، پێش ئەوەی ئەوە ڕووبدات، پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٦ هەوڵێکی دیکەی هاوشێوەیان لە سەروبەندی هەڵبژاردتی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا شکستی هێنا.

ئەمە لەکاتێکدایە: هەڕەشەیەی ترەمپ دوای ئەوە هات کە دوێنێ سێشەممە، تویتەر بڵاوی کردەوە: ترەمپ زانیاریی ناڕاستی بڵاوکردوەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی هەبێت، لەسەر پڕۆسەی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و بە هەڵبژاردنی ساختە ناوی بردبوو.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق