محەمەد کاک أحمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری بەرپرسێکی باڵای حکومەتی تورکیاوە کەنەیویستووە ناوەکەی ئاشکرابکرێت بڵاویکردۆتەوە”درەنگانی شەوی پێنج شەممە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا داوای کۆبونەوەی بەپەلەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی حکومەتەکەی کردووە“.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەناوەڕۆکی کۆبونەوەکە کردووە کە لەکۆبونەوەکەدا ئەردۆغان بەبەرپرسانی وڵاتەکەی وتووە” شه‌ڕ له ڕۆژئاوای كوردستان له ناوچه‌ی ئیدلیب شه‌ڕێكی دژواره و ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌رانی سوری ڕوو ئه‌كه‌نه توركیا، بۆیە داواتان لێ ئه‌كه‌م سنوره‌كان بۆ په‌نابه‌ره سوریه‌كان بكه‌نه‌وه و ڕێگریشیان لێ مه‌كه‌ن به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌رباز بن“.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی تایبەت بەپەنابەران دوای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵەی ئاژانسی ڕۆیتەرز په‌نابه‌ران له توركیا به تایبه‌تی له ناوچه‌ی ئێدیرنێ، ڕوویان كردۆته ناو خاكی یۆنان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق