وتار ـ نوێ ژین
لە کاتی دامەزراندنی مۆسادی ئیسرائیلی عەرەبەکان لە ساڵی ١٩٤٩ ـیەوە تا ئێستاش بەشێک لە ووڵاتە عەرەبیەکان پروپاگەندەی ناشرین کردنی موخابەراتی ئیسرائیلی ئەکەن بە جۆرێک لە کۆمەلگا دواکەوتوە عەرەبیەکان دەعمی سەیارە و ڕوخانی خانوو و کێشەکۆمەڵایەتیەکانیش ئەخرانە پاڵ مۆسادوە ھێشتانیش لە کۆمەڵگا عەرەبیە دواکەووتوەکان ئەخرێنە پاڵ مۆساد تارادەیەک سەرکەوتووبون بۆ کۆمەڵگاکانیان و گەوجاندنی کۆمەڵگاکانیان توانیان موخابەراتی ئیسرائیلی زۆر ناشرین بکەن و ئیماژێکی زۆر ناشرینی مۆساد نیشانی کۆمەڵگاکانیان بدەن و چەواشەی کۆمەڵگاکانیان بکەن بەس ھەرگیز نەیانتوانی کاریگەری دروست بکەن لەسەر کۆمەلگای یەھودی و ئیسرایلی دژی مۆساد ھەتا لە کۆمەڵگای نێودەولەتیش نەیانتوانی کاریگەری دروست کەن بۆ ناشرین کردنی مۆسادی ئیسرائیلی سەرەرای بەخەرجدانی پارەیەکی زۆر و پەیوەندیان لەگەل ووڵاتان بەڵام چونکە یەھودیەکان وئیسرائیل لۆبیەکی بەھێزیان ھەیە لە میدیا جیھانیەکان و پارەیەکی باشیان خەرج کرد تا دەزگا موخابەراتیەکەیان ناشرین نەکرێ لە کۆمەڵگای خۆراویی سەرە رای ئەو ئانتی سێمیتیزمەی لە کۆمەڵگای خۆرئاوایی ھەبووە ،گەلی یەھودی و ئیسرایل دەزگای موخابەراتی خۆیان لا خۆشەویستر ئەبێ کە دوژمنەکانیان پروپاگەندە ئەکەن دژی دەزگا موخابەراتیەکەیان رێک پێچەوانی گەلی کورد یەک دەزگای موخابەراتی بەھێزی ھەیە ئەویش دەزگای پاراستنە ، کۆمەلگای کوردی رێک وا بە دڵی نەیارانی کورد مێشکی دیزاین ئەکرێ و ئەقڵی بەکار ئەھێنرێ و دژی دەزگا ئەمنیەکانیەتی وا پاراستن بون خەریەکە کراوە بە عەیبە و خیلاف پرسیار ئەو بیرکردنەوەیە ھەر لە خۆرا دروست بوە لە نێو کۆمەلگا ؟ مرۆڤێک ئەقلی ھەبێ ئەزانێ نەخێر دەستی نەیارانی کورد لە پشت ئەو بیرکردنەوەیە ، بەداخەوە کوردیش مارکێتینگی نیە لەو بوارە سەیری درامایەکی تورکی ئەکەم لە ئەلقەی ٩ یەمم درامایەکی موخابەراتییە بەناوی ماراشلی جا مەسەلەن ئەگەر سەیری ئەو درامایە بکەی موخابەراتی تورکیت ئەوەندە لا جوان ئەبێ گەر لە جەنگی کەلتور و میدیا نەگەی ، لە درامایەکە رۆڵی سەرەکی دراوە بە ئەکتەرە موخابەراتیەکە کە ناوی جەلالە خەلکی ماراشە بۆیە ناوی درامایەکە ماراشلی یە یانی ماراشی بۆیە ئەو جەلالە جاسوسە بە ماراشلی بانگ ئەکرێ و ناوی دراماکەش ماراشلیە کچێکی فۆتۆگرافەرە لە دراماکەیا کە کچە دەوڵەمەندێکە و عایلەیان لە ژێر چاودێری موخابەراتە تورکیە وێنەیەک ئەگرێ کە مافیایەک حاکمێک ئەکوژێ ھەر لەوێ مافیایەکە ئەیەوێ کچەکە بکوژێ جا یەکسەر سوپەرمانە موخابەراتە تورکەکە دێ و کچەکە رزگار ئەکا و ئەبێتە بڕواپێکراوی کچەکە و عایلەکەی و ئاشقی کچکەش ئەبێ و ئیماژی مرۆڤی جوانی بۆ دروست ئەبێ ھھھھھ جا منیش ھەر لە ئەلقەی ٩ یەمم ئەوەندەم بینیوە لەبارەی ئەو درامایە مەخسەد نمونە بوو نمونەی مارکێتینگ و گرینگی میدیا و سۆسیال میدیا بەداخەوە لە کوردستان گرینگی بەوە نادرێ چۆن دژی ئەو پیلانانە بجەنگین و نەیاران نەتوانن کاریگەری لەسەر زیھینی کۆمەڵگا دروست کەن دژی دەزگا ئەمنیەکانمان .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق