خواردنەوەی ئاوی سارد یاخود گەرم بەسوود ترە بۆ تەندرووستی مرۆڤ؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 26 أبريل 2021

خواردنەوەی ئاوی سارد یاخود گەرم بەسوود ترە بۆ تەندرووستی مرۆڤ؟




سەیران عزیز _ تەندرووستی _ نوێ ژین


تاوەکو ئێستاش زانایان بیروڕایان جیاوازە دەربارەی سودەکانی ئاوی سارد و ئاوی گەرم بۆ پێست و قژ و جەستەی مرۆڤ .


سایتی "ستایلیست" لە زاری "رو ھانتریس" کە پسپۆڕێکی بواری خۆراکە بڵاوی کردەوە، " ئاو بەشێکی سەرەکییە لە سیستمی خواردنماندا بەھۆی ئەوەی یاریدەدەرە بۆ بەشێکی زۆر لە ئەرکەکانی جەستەمان لەوانەش، ڕێکخستنی پلەی گەرمی جەستە و ئەرکەکانی گورچیلە و کرداری ھەرس، ھەروەھا ئەرکەکانی مێشک .


ئاماژەی بەوەشداوە، ئاو بەکارھێنانی زۆری ھەیە، و ھەر بەکارھێنانێکیشی تایبەتمەندی خۆی ھەیە .


ئاوی سارد بخۆینەوە یان گەرم، لە کاتی ئەنجامدانی وەرزشدا ؟


بەرزبوونەوەی تێکڕای لێدانەکانی دڵ لە کاتی وەرزشکردندا دەبێتە ھۆی ئەوەی جەستە بڕێکی زۆر ئاو لە دەست بدات، لەبەر ئەوە پێویستە لە کاتی وەرزشکردن و دوای وەرزشکردن بڕێکی باش ئاو بخورێتەوە .


بە پێی بیروڕای ھانتریس ،لە کاتی وەرزشکردندا پلەی گەرمی لەش بەرز دەبێتەوە، لەبەر ئەوە خواردنەوەی ئاوی سارد لە کاتی وەرزشکردندا پێویستە بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش .


ئاماژەی بەوەشداوە ، بە پێی توێژینەوەکان ئەگەر پلەی گەرمی ئاو ١٦ پلەی سەدی بێت، ڕێگر دەبێت لە وشکبوونەوەی دوای وەرزشکردن .


ئاوی سارد یاخود گەرم، کامیان بەسودە بۆ ھەرسکردن ؟


کیم پلازا، کە ڕاوێژکارێکی بواری خۆراکە دەڵێت " دەکرێت ئاوی سارد کاریگەری نەرێنی ھەبێت لەسەر کرداری ھەرس، ھەروەھاخواردنەوەی ئاوی سارد دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە گەدە و سورێنچک "


لەبەر ئەوە خواردنەوەی ئاوی گەرم یاخود شلەتێن هاندەرە لە ئارامکردنەوەی سورێنچک و کرداری ھەرس کردن ئاسان دەکات .


کیم پلازا ئەوەشی خستۆتەڕوو،  زۆرینەی توێژینەوەکان ئەوە دەسەلمێنن کە خواردنەوە گەرمەکان یارمەتیدەرن بۆ کرداری ھەرس و خەوتن بە شێوەیەکی باش.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق