هەڤاڵ فازل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
لەبەردەم بەنزینخانەی"ئیسکان"ی شاری کەرکووک، هاوڵاتییەک درایە بەردەست ڕێژی گولە و گیانی لەدەستدا.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە ۳۰ـی حوزەیرانی ۲۰۲۱،، بنکەی پۆلیسی ئازادی لە کەرکوک ڕایگەیاند، ڕووداوێکی تەقەکردن لە بەردەم بەنزینخانەی ئیسکان لە شاری کەرکووک، لە نێوان دوو کەسدا ڕوویداوە، یەکێکیان بەسەختی بریندارە بوو، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕووداوەکە لە کاتی وەرگرتنی بەنزین بووە لە بەنزینخانەی ئیسکان لە شاری کەرکووک، کە لەلایەن دوو کەسەوە پێنج گولە بە هاوڵاتیەکی کوردەوە نراوە.
بەپێی زانیاریەکان هۆکاری تەقەکردنەکە پەیوەندی بە سەرەی بەنزین و وەرگرتنی بەنزینەوە نەبووە، بەڵکو لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی بووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق