سۆزیارکه ریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
وەزیری وزەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ عێراق گەیشتوونەتە رێککەوتنێكی ئەرێنیی باش کە بتوانین لە رێگەیەوە ڤاکسینی کۆرۆنای ئەوروپا بکڕین و بیگەیێنینە ئێران.
رەزا ئەردەکانیان، وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند: "لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی عێراق لە بەغدا گەیشتووینەتە رێککەوتن تاوەکو بتوانین سوود لە سەرچاوە دارایییەکانی ئێران لەو وڵاتە وەربگرین و پارەی کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنای ئەوروپا دابین بکەین."
وەزیری وزەی ئێران ئاماژەی بەوە دا، ئەو پارەی غاز و کارەبایە کە عێراق قەرزاری ئێرانە بۆ کڕینی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای ئەوروپا بەکاردێت.
ناوبراو، باسی لەوەش کرد کە ئێران خاوەنی سەرچاوەی داراییە لە دەرەوەی وڵات، لەوانەش لە عێراق و بە گوێرەی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئەو وڵاتە ئەو سەرچاوە داراییانەی ئێران کە لە عێراقن بۆ ڤاکسینی کۆرۆنای ئەوروپا بەکاردەهێنرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەو هەموو سنووردارکردنانەدا کە هەن، وەزارەتی کارەبای عێراق سەرکەوتوو بووە بەشێك لە داواکارییەکانی کۆمپانیای نەتەوەیی گازی ئێران دابین بکات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق