هاوژین محمد-تەندروستی -نوێ ژین
ووشكبوونی لێو حاڵەتێکە بەهۆی کەمبوونەوەی لیک لەناو دەمدا ڕوودەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکە نەتوانێت بەئاسانی قسە بکات و خورادن بجوێت و قوتی بدات.
هۆکارەکانی ووشكبوونی دەم چییە؟
۱- بەکارهێنانی دەرمان وەك دەرمانەکانی نەخۆشی" فشاری خوێن، دژە فێ، خەمۆکی، هەستیاریی خوێن.
۲- ئەم نەخۆشییە بۆ ئەو کەسانەی چارەسەری تیشکی و کیمیاوی وەردەگرن بەتایبەتی بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی ناو دەم و مل زۆرتر دووچاری ووشکی ناو دەم دەبن.
۳- نەخۆشییەکانی لیکە ڕژێنەکان.
٤-نەخۆشی شەکرە هەروەها نەخۆشییەکانی ڕۆماتیزمەی خوێن.
٥- لەکاتی گیرانی بۆرییەکانی لیکە ڕژێنەکان بەهۆی خەمۆکی ، قەلەقی یان ووشک بوونەوەی سەرجەمی ئەندامەکانی جەستەی کەسەکە کەبەهۆی نەخۆشییەکانی سک چوونو ڕشانەوە وە دەبێت.
٦- نەخۆشییەکانی دژە سیستەمی بەرگری لەش.
نیشانەکانی نەخۆشییەکە ئەمانەن:
۱- هەستکردن بە ووشکی ناو دەم و زمان.
۲-لەکاتی ئەم نەخۆشییەدا کەسەکە زیاتر هەست بەتینووبوون دەکات.
۳-هەستکردن بە سووتانەوە لەناو دەم و قورگ.
٤-قڵیشانی لێوو قەراغی دەم.
٥-وشک بوون و سوربونەوەی زمان.
٦-گۆِرانی دەنگی کەسەکە لەگەڵ گیرانی ڕێڕەوی لووت.
۷-ناخۆشی بۆنی ناو دەم.
ڕێگاكانی چارەسەركردنی نەخۆشییەکە بریتین لە:
۱- لەکاتی هەستکردن بە ووشکی ناو دەمت بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانەوە، پێویستە سەردانی پزیشکەکەت بکەیت بۆ گۆِرینی دەرمانەکان.
۲- جوینی بنێشتی بنێشتی کوردی.
۳- پاک و خاوێن ڕاگرتنی دەم وددان و بەکارهێنانی هەویری ددان.
٤- هەوڵبدە لەڕێگەی لوتەوە هەناسە بدەیت.
٥- بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کە لەلایەن پزیشکەوە دادەنرێت.
باشتره بۆ چارهسهری ئهم گرفته ئهو خۆراکانه به کار بهێندرێت که دهوڵهمهنده به ڤیتامین "بی ۲ "وهک بهرههمهکانی شیر و ماسی و سهوزه وهک برۆکلی و سپێناخ.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق