وەزارەتی ناوخۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاککراوی قەدەغەکرد - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 2 مايو 2019

وەزارەتی ناوخۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاککراوی قەدەغەکرد


ناوەنی هەواڵ_نوێ ژین

ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲ی نیسانی ۲۰۱۹ نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ بڵاوکرایەوە کە واژووی کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی لەسەرە تێدا هاتووە"لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتیان و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە ٦ی ساڵی ۲۰۰۹ بڕیارماندا بە.

یەکەم "قەدەخەکردنی هاوردەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ( لێدراو، چاککراو و ژێرئاوکەوتوو) کە هاوردەدەکرێن بۆ ناوەی هەرێم لە رێگای دەروازە نێودەوڵەتییەکان و بازگەکانی نێوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

دووەم"ئەم فەرمانە لە رۆژی ۲۰۱۹/۷/۱کاری پێدەکرێت.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق