زانکۆی سلێمانی راگەیەنراوێكی لەبارەی گیان لەدەستدانی خوێندکارێکی بڵاوکردەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 2 مايو 2019

زانکۆی سلێمانی راگەیەنراوێكی لەبارەی گیان لەدەستدانی خوێندکارێکی بڵاوکردەوە


ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲ی ئایاری ۲۰۱۹ لەڕاگەیەنراوێکدا زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند"بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە "۲ی ئایاری ۲۰۱۹"، خوێندكاری ئازیزمان "ئەحسەن مەحمود قادر"ی تەمەن  ۲۳ ساڵ، كە خوێندكاری قۆناغی پێنجەمی كۆلێژی پزیشكی گشتییە و خەڵكی قەزای سەیدسادقە، بەرلەوەی بڕواتە دەوامی ئاسایی خوێندنكەی لە تەلاری بەشەناوخۆیی (مەجیدبەگ) بەهۆی جەڵدەی دڵ گیانی پاكی سپاردووە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ بەشەكەیان لە كاتژمێر ۱۲:۰۰ی نیوەڕۆ وانەیان هەبووە، بۆیە درەنگ لەخەو هەستاون كاتێك هاوڕێكانی ژوورەكەی لەخەو هەڵدەستن دەبینن هاوژورەكەیان گیانی سپاردووە، دەستبەجێ‌ تەندروستی و پۆلیس و ئاسایش ئاگادار دەكەنەوە.

زانکۆی سلێمانی دەلێت"دوای ئەوەی تیمەكانی تەندروستی و هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و بەڵگەی تاوان چوونەتە ئەو ژوورەی خوێندكارەكەمانی لێماوەتەوە و تێیدا گیانی لەدەستداوە، تەرمەكەیان گواستۆتەوە بۆ پەیمانگەی پزیشكی دادوەریی و دوای توێكاریكردنی بۆیان دەركەوتووە كە بەداخەوە بە جەڵتەی دڵ گیانی پاكی سپاردووە.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"بەناوی زانكۆی سلێمانی و بەشەناوخۆییەكانی كەمپی ناوشار، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆمان و خانەوادە بەڕێزەكەیان و هاوڕێكانی دەكەین، لەخوای گەورە داواكارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ ۲۰۱۹/٥/۲، تەرمی خوێندكارێكی كۆلێژی پزیشكی  لەبەشی ناوخۆیی كوڕان لەگەڕەكی مەجیدبەگ لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق