دیمەن تاهیر_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌له‌مێكی جۆری چوپ، به 50 كۆچبه‌ره‌وه لە نزیك دورگه‌ی ئیكاریا بێ سەروشوێن دەبێت، پۆلیسی یۆنانیش دەڵێت هیج سەرەداواێکیان دەست نەکەوتووە.
ماڵپەڕی فەرمی (پشتی نیوس)ی تایبەت بەپەنابەران بڵاوی کردەوە”به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌له‌مێكی جۆری چوپ، به (50) كۆچبه‌ره‌وه لە نزیك دورگه‌ی ئیكاریا بێ سەروشوێن دەبێت و داوای هاوکاریان لە پۆلیسی یۆنان کردووە“.
به‌رپرسی مینای دورگه‌ی ئیكاریا بەماڵپەڕی (پشتی نیوس)ی ڕاگه‌یاندووە'' له كاتژمێر 10:30 به‌یانی ئه‌مڕۆ، ته‌لیفۆنێكمان بۆ هات و په‌نابه‌رێك به زمانی ئینگلیزی داوای هاوكاری
لێكردووین، ئێمه وه‌ك تیمی ده‌ریایی یۆنان، به په‌له هێزی خۆمان ڕه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری دورگه‌كه‌مان كرد“.
ئەو بەرپرسەی دورگەی ئیکاریا ئاشکرایشیکردووە”له‌و كاته‌وه تا ئێستا هیچ به‌له‌مێك یاخود كۆچبه‌رێك نه‌دۆزراوەتە، هیج هەواڵێکیشیان لەبارەی ئەو کۆجبەرانەوە نیە''.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق