ناوەندی هەواڵ _نوێ ژین
ئەمڕۆ سێشەممە ۳۰ی نیسانی ۲۰۱۹ لەڕاگەێندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند" د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە تایبەتی خۆی لە بەغدا پێشوازی لەشاندێكی كەس وكار وخانەوادەی قوربانیانی ئەنفال كرد لە ناوچەكانی كەلار وگەرمیان لە هەرێمی كوردستان .
لەڕاگەێندراوەکەدا هاتووە"لەم دیدارەدا كە ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران ئامادەی بوون، شاندی میوان ڕاپۆرتێكیان لەبارەی قەبارەی ئەو زەرەر و زیانانە پێشكەش كرد كە بەسەر شوێن وناوچەكانیان دا هاتووە لەئەنجامی تاوانەكانی ئەنفال كە لە ساڵی 1988 لە لایەن رژێمی پێشووی ڕووخاوەوە لەدژی هاووڵاتیانی مەدەنی بێتاوان لەچەندین شوێنی كوردستان ئەنجامدرا بۆ د.بەشیر پێشكەش كرد .
هەروەها ئاماژەش یان بەوەکرد" دوای 31 ساڵ بەسەر ئەم تاوانانەوە كە دڕندەترین ڕەفتار بوون بەرامبەر بەو گەلە ولاپەڕەیەكی ڕەشی كۆمەڵكوژی ودەربەدەركردنی زۆرەملێی خەڵكی سڤیڵی كوردسنان بوو، مەینەتیەكانی خانەوادەی ئەنفالكراوان هێشتا بەردەوامن.
لەڕاگەێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە"د.بەشیر هاوسۆزی وپاڵپشتی خۆی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق وكوتلە كوردستانیەكان بەتایبەتی بۆ خواست وداواكاریەكانی شاندی میوان وهەموو خانەوادەكانی ئەنفال دووپات كردەوە و بەڵێنیشی پێدان ئەرك وكارەكانیان بەردەوام بێت بۆ هێنانەدی ماف وشایستەییەكانی هەموو ئەوانەی بەهۆی تاوانەكانی رژێمی بەعسەوە زەرەرمەند بوون وبەڕێگەی مادی ومەعنەویوە قەرەبۆ بكرێنەوە لەڕێگەی داڕشتنی چەندین یاسا بۆ بەرژەوەندی ئەوان، هاوكات دووپاتی لەسەر گرنگی بەردەوام بوونی هەماهەنگی لەنێوان حكومەتی فیدراڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی لیژنە تایبەتمەندەكان بۆ قەرەبۆكردنەوەی ئەم چینەی كۆمەڵگە وكۆتاییهێنان بە مەینەتیەكانیان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق