شوان امین_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
وەزارەتی نەوتی عێراق هاتووە ڕایگەیاند، لەماوەی یەک مانگی ڕابردوو بڕی ۸۹ ملیۆن و۱٥۳ هەزار و ۸۹۹ بەرمیل نەوتی هەناردەی بازارەکانی جیهان کراوە، داهاتەکەش برییتی بووە لە ۳ ملیار و ٤۳۰ ملیۆن و٦۳۰ هەزار دۆلار.
ئەمڕۆ یەکشەممە ۱ـی تشرینی دووەمی ۲۰۲۰،بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوتی عێراق هاتووە: "لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا، بڕی ٨٩ ملیۆن و ١٥٣ هەزار و ٨٩٩ بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی بازاڕەکانی وزەی جیهان کردووە لەو مانگەدا بڕی داهاتی نەوتی فرۆشراو گەیشتووەتە ٣ ملیار و ٤٣٠ ملیۆن و ٦٣٠ هەزار دۆلار".
لەبەیاننامەکەدا باس لەوەشکراوە: "زۆربەی هەناردەی نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی باشورەوە بووە و بڕەکەی گەیشتووەتە ٨٦ ملیۆن، بەڵام لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە بڕی ٢ ملیۆن و ٨٦٧ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کردووە، لەڕێگەی ئوردنیشەوە ڕێژەکەی گەیشتووەتە ٢٦٣ هەزار و ٥٨ بەرمیل".
لەکۆتایشدا ئاماژە بەوەشکراوە:"زۆربەی لەڕێگەی تانکەرەوە هەناردە کراوە ڕۆژانە ناوەندی هەناردەکردن گەیشتووەتە ٢ ملیۆن و ٨٧٦ هەزار بەرمیل، نرخی هەر بەرمیلێکیش نەوت بە ٣٨ دۆلار و ٤٨ سەنت فرۆشراوە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق