ھەڵەبجە..کرێکارێک گیانی لەدەستدا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 1 نوفمبر 2020

ھەڵەبجە..کرێکارێک گیانی لەدەستدا



ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، لە شارەدێی تەوێڵەی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە کرێکارێکی ئێرانی لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا.


مقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لەکاتی کارکردندا کرێکارێکی ئێرانی بە ناوی "ت.ع.ڕ" تەمەن ٥١ ساڵ، بەھۆی بەرکەوتنی بەتەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا".


ئاماژە بەوەشدا: "ئەوھاوڵاتیە ئێرانیە لە بنەڕەتدا لە قەزای کامیاران نیشتەجێیە،بۆ کارکردن ھاتووەتە ھەرێم".


ئەوەشی خستەڕوو: "تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی ھەڵەبجە کراوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە لە بنکەی  پۆلیسی تەوێڵە کراوەتەوە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق