ده‌رباره‌ی ئێمه‌ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

ده‌رباره‌ی ئێمه‌

دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە نوێ ژین میدیا دامەزراوەیەکی نوێی گەنجانەیە بۆخزمەتی گەنجان لەدووبەشی سەرەکی پێکهاتووە لەلایەن سێ گەنجی میدیاکارەوە بەڕێوەدەبردرێت. بەشەکانی نوێ ژین میدیا
 بەشی یەکەم/ڕێکخراوی نوێ ژین میدیا: ڕێکخراوێکی نوێی گەنجانەیە بۆخزمەتی گەنجان بەهەموو توانایەکییەوە هەوڵدەدات، ڕێکخراوەکە لەهەر ڕێگایەک کەبزانێت دەتووانێت توانای گەنجان بەرەو پێش ببات خزمەت بەگەنجان دەکات ئەوا بێ دوودڵی ئەو ڕێگا و بوارە دەگرێتە بەر بەبێ گوێدانە هەڕەشە و مەترسییەکان چونکە ئێمە ڕێکخراوێکی مەدەنی سەربەخۆین و ئامانجمان پەرەدانە بەتواناکانی گەنجان بەگشتی و بەتایبەتی تریش لەبواری میدیا دا، نوێ ژین میدیا لەگەڵ خولی میدیایی خولی جۆراوجۆریش دەکاتەوە بۆبەرەوپێش بردنی توانای گەنجان و پێش خستنی وڵات. 
بەشی دووەم/دەزگای نوێ ژین میدیا: دەزگای نوێ ژین کەبەشێکی گەورە لەنوێ ژین میدیا پێکدەهێنێت لەسێ بەشی سۆشیاڵ میدیا و کەناڵێکی ئۆنڵاین و دیجیتاڵ میدیایەک پێکدێت و خزمەت بەتوانای گەنجانی میدیاکار دەکات، نوێ ژین دوور لەئینتمای حزبی و شەخسی کارەکانی خۆی بەڕێوەدەبات لەچوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکانی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵدا، ئامانجمان تەنها درووست کردنی میدیایی سەربەخۆ نییە بەڵکو بەهێزکردنی میدیاکەشە کەهیچ کەسێک نەتوانێت دەست لەکارەکانی وەربدا


دەستەی دامەزراندنی نوێ ژین میدیا


سەرباز ئەحمەد: سەرۆکی ڕێکخراوی نوێ ژین میدیا 

زێدان خەسرۆ: جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی نوێ ژین میدیا و بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی ئۆنڵاینی نوێ ژین


نور ئەحمەد: سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی نوێ ژین میدیا و بەڕێوەبەری گشتی دیجیتاڵ میدیا و سۆشیاڵ میدیای نوێ ژین میدیا

هناك تعليق واحد: