دەست بەدابەش کردنی موچە دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 1 سبتمبر 2019

دەست بەدابەش کردنی موچە دەکرێت


دیار حسێن - ناوەندی ئابووری - نوێ ژین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، هەفتەیەکی تر دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات و سەرەتاش موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە "نوێ ژین"ـی ڕاگەیاند ، رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٥ی ئەیلولی ۲۰۱۹موچەی مانگی شەشی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۸ی ئەیلولی ۲۰۱۹ موچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ۹ی ئەیلولی ۲۰۱۹ پشوی فەرمیە موچەی هیچ وەزارەتێك دابەش ناکرێت.

سەرچاوەکە وتیشی، "ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۱۰ی ئەیلولی ۲۰۱۹ موچەی وەزارەتی پەروەردە و ڕۆژی چوارشەممە ۱۱ی ئەیلولی ۲۰۱۹ موچەی وەزارەتی دارایی و ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱۲ی ئەیلولی ۲۰۱۹ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت".

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا هەشت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی ۱۰، ۱۱ و ۱۲ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها پێنج موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە ٥۲۲ ملیار دینارە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق