دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر لەمادەی هۆشبەر - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 30 سبتمبر 2019

دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر لەمادەی هۆشبەر


دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان رایگەیاند، دەستیان بەسەر زیاتر لە ۱۰كیلۆ ماددەی ھۆشبەردا گرتوە، كە لەنێو چەند گۆشەیەك (بالیف)دا شاردرابوەوە و بەنیازبوون بۆ وڵاتی كەنەدا رەوانەی بكەن.



بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لە هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، دوێنێ یەکشەممە لە دوو چالاکی جیاوازی ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ۹ كیلۆ و ۹۰۰ گرام ماددەی ھۆشبەردا.



ئاماژە بەوەشکراوە، ماددە هۆشبەرەکە لە جۆری كریستاڵ و بڕی ٦۱۰ گرام ماددەی ھۆشبەری تلیاك، كە لەناو چەند گۆشەیەك (بالیف) شاردبوویانەوە و بە نیازبون لە رێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە رەوانەی وڵاتی كەنەدای بكەن.



بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان وتیشی  "تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكانیانداناوە و بەپێی یاسای ۱٤ـی ھۆشبەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و رەوانەی بەردەم دادگا كران".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق