ناوۆمی ئۆساكای دەبێتە پاڵەوانی ئەمریکا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 13 سبتمبر 2020

ناوۆمی ئۆساكای دەبێتە پاڵەوانی ئەمریکا


وەزیر حمدامین _ وەرزش _نوێ ژین

ناوۆمی ئۆساكای ژاپۆنی توانی پاڵەوانێتی ئه‌مریكای كراوه‌ بۆ تێنس بەدەست بهێنێت دوای سەرکەوتنی بەسەر ‌یاریزانی بێلارووسی، ڤیكتۆریا ئازارێنكا.

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە كه‌ له‌ شاری نیویۆرك به‌ڕێوه‌چوو، ناوۆمی ئۆساكا توانی به‌ دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە له‌ ڤیكتۆریا ئازارێنكا به‌رێته‌وه‌.

ناوۆمی ئۆساكا پێشتر دووجار گه‌یشتبووه‌ پاڵه‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی ئوسترالیا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق