هاوژین محمد-تەندروستی -نوێ ژین
هەوکردنی قورگ دەبێتە هۆی ئازار و خوران لە قورگ، حاڵەتەکە خراپتر دەبێت کاتێک شتێک قوت دەدەیت۰
هۆکارەکانی:
۱-بەکتریا و ڤایرۆس۰
۲-هەستیاریی "حەساسیەت"۰
۳-هەوای وشک۰
٤-جگەرە و هەڵمژینی ماددە کیمیاییەکان۰
٥-ترشەڵۆکی گەدە۰
٦-برینداربوونی قورگ بەهۆی خواردن۰
چارەسەری:
۱-غەرغەرەکردن بە خوێیاو ئاو و خوێ۰
۲-خواردنەوەی گەرم وەکو چای گەرم لەگەڵ هەنگوین، یان ئاوی گەرم لەگەڵ لیمۆ۰
۳-شێدارکردن هەوا۰
٤-خۆ دوورخستنەوەی لە خواردنە گازییەکان، جگەرە و کحول۰
٥-پشوو بە قورگت بدە و ماندووی مەکە۰
٦-خواردنی شتێکی سارد وەکو ئایسکرێم۰
ئەگەر دوای یەک هەفتە قورگ ئێشەکەت باش نەبوو، بەڵکو بووە هۆی هەناسە تەنگیی، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت۰
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق