پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كەتەقەی لەباوكی كردبوو هەڵاتبوو.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە كێشەیەك لەماڵێكدا هەیە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردو گەیشتە شوێنی مەبەست دەركەوت كە كوڕێك تەقەی لە باوكی كردووەو هەڵاتووە".
ئاماژە بەوەش کراوە، "پۆلیسی فریاكەوتن گەڕان بەدواداچوونەكانی دەستپێكرد و توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر دوو تاپرداكە بە تۆمەتبار بووە".
باس لەوەش کراوە، "تۆمەتبار "م ، غ ، ك" لەدایكبووی ١٩٨٨ كە فیشەكێكی بە چەكی جۆری تاپڕ بەباوكییەوە ناوە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە".
هاوکات، لەئێستادا باوكی تۆمەتبار بریندارەو لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق