نەرویج چەند دەیەیەکە پلانی بۆ دروستکردنی تونێلێکی داناوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 25 مارس 2021

نەرویج چەند دەیەیەکە پلانی بۆ دروستکردنی تونێلێکی داناوە


 

مریەم احمد ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین


دروستکردنی یەکەم تۆنێل بۆ کەشتی لە جیهاندا ئامانجی یارمەتیدانی کەشتییەکان بۆ دەریاوانی لە دەریای "ستادهاڤێت"ی تۆقێنەر، لەم تونێلە نەرویج گڵۆپی سەوزی بەدەستهێنا.


ئیدارەی کەناراوەکانی نەرویج رایانگەیاند، ئەم تونێلە کە درێژییەکەی دەگاتە نزیکەی ۱۷۰۰مەتر و پانییەکەشی ۳٦ مەترە، نیمچەدوورگەی "ستادهاڤێت"ـی چیایی لە باکووری رۆژئاوای نەرویج دەبەزێنێت.



تێری ئاندرێسن، بەڕێوەبەری پرۆژەی ئیدارەی کەناراوەکانی نەرویج  لە بارەی  دروستکردنی ئەم تونێلە دەلێت: "پرۆژەکە ماوەی چەند دەیەیەکە پلانی بۆ دانراوە، لەکۆتاییدا زۆرباش دەبێت بتوانین دەست بە دروستکردنی بکەین".









ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق