سوودە سەرسورھێنەرەکانی ڕێواس بۆ تەندرووستی ئەمانەن - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 25 مارس 2021

سوودە سەرسورھێنەرەکانی ڕێواس بۆ تەندرووستی ئەمانەن


هەڤاڵ فازڵ_تەندرووستی_نوێ ژین


رێواس، چەندین سوودی پزیشکی گرنگی ھەیە، چونکە دەوڵەمەندە بەریشاڵ و ڤیتامینەکانی "ئەی، بی، سی، پرۆتین، شەکر، کاربۆھیدرات، کالیسیۆم، سیۆدیۆم و پۆتاسیۆم".


سوودەکانی ڕێواس ئەمانەن:


۱ـ خوێن پاک دەکاتەوە.


۲ـ بەھێزکەرەوەیە و بۆ چارەسەری کرمی سک بەکاردێت .


۳ـ پەنکریاس ناچار دەکات بۆ دەردانی ئەنسۆلین و شەکری خوێن دادەبەزێنێت.


٤ـ بۆ چارەسەرکردن و نەھێشتنی زیپکەی لەش بەسوودە.


٥ـ بۆ چارەسەرکردنی نەبوونی ئارەزوی خواردن، ئازاری گەدە و نەخۆشیەکانی جگەر بەسوودە.


٦ـ بەھێزکەری گەدە، ریخۆڵەیە و دەردانی گەدە رێکدەخات.


۷ـ لەش چالاک دەکات، خاوی و سستی ناھێڵێت.


٨ـ بۆ چارەسەری سک چوون بەسوودە.


۹ـ ئاوی تازەی رێواس چاو بەھێز دەکات و پەڵەی سپی ناھێڵێت.


۱۰ـ گیراوەی رێواس و ئاوی لیمۆ پەڵەی روخسار چارەسەری دەکات.


۱۱ـ بۆ بەھێزکردنی قژ بەسوودە و لەگەڵ خەنە رەنگی قژ جوان دەکات.


۱۲ـ دژە شێرپەنجەیەکی بەهێزە، دەبێتە هۆی لەناوبردن و وەستاندنی خانە شێرپەنجەییەکان.


ڕێواس، ڕووەکێکی سرووشتیە و لە وەرزی بەهاردا لە ناوچە بەرزاییەکاندا دەڕوێت، دوای ڕنینەوەی ئەم جۆرە ڕووەکە لە بازاڕەکان دەفرۆشرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق