قاچاخچییەکی عێراقی دەستگیرکرا کە بەرپرسە لە مردنی زیاتر لە ٣٥٠ کۆچبەر - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 19 أكتوبر 2019

قاچاخچییەکی عێراقی دەستگیرکرا کە بەرپرسە لە مردنی زیاتر لە ٣٥٠ کۆچبەر


دیار شکری -ناوەندی ھەواڵ -نوێ ژین 

پۆلیسی فیدڕاڵی ئوستورالیا ڕایدەگەیەنێت قاچاخچییەکی عێراقیان دەستگیرکردووە کە بەرپرسە لە مردنی  زیاتر لە ٣٥٠ کۆچبەر.

بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، "ئەو قاچاخچییە ساڵی ٢٠٠١ لە ھەوڵدابووە ٣٥٠ کۆچبەر بگوازێتەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەڵام بەلەمەکەیان نقومبووە و خنکاون، ئاماژەش بەوەکراوە قاچاخچییەکە بە بەرپرسیار لە کوشتنی ئەو کۆچبەرانە دەزاندرێت".

لەو بارەیەوە ڕیس کیرشۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی ئوستورالیا ڕایگەیاندووە، "پێویستە ئەو کارەساتەمان بیر نەچێتەوە کە بووەتە ھۆی مردنی زیاتر لە ٣٥٠ کۆچبەر".

لەو بارەیەوە پۆلیس لە ڕاگەیاندراوێکدا باسی لەوەکردووە، " پیاوەکە لە فڕۆکەخانەی بریسبان ئێوارەی دوێنێ ھەینی دەستگیرکراوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش بڵاوکراوەتەوە، "تۆمەتبارەکە کاری بەقاچاخبردنی کۆچبەران بووە لە وڵاتانی عێراق و ئەفغانستانەوە بۆ ئوسترالیا"، ئاماژە بەوەشدراوە، " ڕوبەڕوی ١٠ ساڵ زیندانیکردن  دەکرێتەوە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق