وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیارێك لە بەرژەوەندی جوتیاران دەدات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 13 سبتمبر 2020

وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیارێك لە بەرژەوەندی جوتیاران دەدات

وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیارێك لە بەرژەوەندی جوتیاران دەدات

سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین

لەسەر داواكاری جوتیاران، وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڕیاریدا ماوەی وەرگرتنی باج لەسەر بەرهەمی كاڵەكی هاوردەكراو بۆ ماوەی ١٠ رۆژی دیكە درێژ بكاتەوە.

وەزارەتی كشتوكاڵی و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم، لە نوسراوێكدا كە ئەمڕۆ ١٣-٩-٢٠٢٠ بە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ ئاراستەی وەزارەتی دارایی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی كردووە، بڕیاریداوە ماوەی وەرگرتنی باج لەسەر بەرهەمی كاڵەكی هاوردەكراو بۆ ماوەی ١٠ ی دیكە درێژبكاتەوەو تا رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

پێشتر وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی جوتیارانی ناوخۆیی، لە١٥ی حوزەیران تاوەكو ١٥ی ئەیلول باجی گومرگی بۆ هەر كیلۆیەك ٣٥٠ دیناری لەسەر بەرهەمی هاوردەی كاڵەك (گندۆرە) دانابوو.

ِ ئاماژەی بەوەکرد٫ درێژكردنەوەی ماوەی وەرگرتنی باج لەسەر بەرهەمی كاڵەكی هاوردەكراو، لەسەر داوای جوتیاران بووە، چونكە لە چەند ناوچەیەك بەرهەمی كاڵەكیان ماوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق