سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند:" بە مەبەستی پڕکردنەوەی کەموکورتییەکان مانگی داهاتو رێگە بە هاوردەكردنی ٣٠٠ تۆن پارچەكانی مریشك و ٨٠٠ تۆن ماسی دەدرێت."
بە پێی راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ یەكشەممە ۱۳ـی ئەیلولی٢٠٢٠ لە دیوانی قائیمقامیەت، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوەوە.
پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.
لە دوای كۆبونەوەكەش رزگار حمد خدر، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگهیاند: بە لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگی لە نێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراو، بڕیاردراوە مانگی داهاتو رێگە بە هاوردەكردنی ٣٠٠ تۆن پارچەكانی مریشك و ٨٠٠ تۆن ماسی بدرێت تا كەموكورتیەكان و خواستی بەكارهێنەرەكان و پێداویستی بازاڕ پڕبكاتەوە.
باسی لەوەشکرد: لە كۆبونەوەكەدا بڕیار دراوە تەنها پێنج سەد تۆن گۆشتی سور و پێنج هەزار سەر ئاژەڵا بۆ مانگی ئایندە هاوردەبكرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق