سەیران عزیز _ تەندرووستی _ نوێ ژین
جەستەی ھەر مرۆڤێک کۆمەڵێک ھۆرمۆن دەردەدات کە ھەر یەکەیان بەر پرسن لە زۆربەی ئەرکەکانی جەستە لەوانەش،ئارەزووی خواردن و کرداری ھەرس، خەوتن و لایەنی دەروونی و گەشەی مرۆڤەکە و زۆری تریش.
کەمی یان زۆری دەردانی ھەر یەکێک لەو ھۆرمۆنانە دەبێتە ھۆی نا ھاوسەنگی ھۆرمۆنەکان کە ئەوەش کێشەی تەندروستی بۆ کەسەکە دروست دەکات،
کۆمەڵێک نیشانە ھەیە کە دەریدەخات
نا ھاوسەنگی لە ھۆرمۆنەکانی کەسیکدا ھەیە لەوانە :
١-زیادبوون یان کەمبوونی کێشی لەش بەبێ ھۆکار.
٢-دڵە ڕاوکێ و خەمۆکی و گۆڕانی مەزاج.
٣- ئارەقکردنەوەی زۆر.
٤- نەزۆکی و بوونی کێشە لە ھێلکەدانی خانماندا.
٥- گۆڕان و کەم بوونەوەی ئارەزووی خواردن .
٦- بوونی ھەستیاری بەرامبەر پلەی گەرما.
٧- وشکبوونەوەی پێست و دروست بوونی پەڵە و زیپکە لەسەر پێست.
پێویستە لەکاتی ھەست کردن بەم نیشانانە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین و وەرگرتنی چارەسەری پێویست .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق