بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشهسازیی ههرێمى كوردستان ڕادەگەیەنێت، نیوەی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵى ٢٠١٦ دابەش دەکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشهسازیی حكومهتى ههرێمى كوردستان ڕایگەیاند: "پاش ئەوەی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵهكانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ تەواوبوو، هەفتەی داهاتوو دەست بە خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٦ دەکرێت".
ماوەی چەند ساڵێکە پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕاگیراوە، حکومەتی عێراق بڕیاری داوە نیوەی پارەی ساڵی ٢٠١٦ـی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان خەرج بکات کە بڕەکەی زیاتر لە ٦٥ ملیار دینارە.
کۆی گشتی پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٢٠٠ ملیار دینارە، ئەم بڕە پارەیە چەند جارێک بە قوناغی جیا نێردراوە بۆ ھەرێمی کوردستان و دەست بەدابەشکردنی پارەکە کراوە بەسەر جووتیاراندا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق