کاتێک کەسێک لەپلەیەکی بەرزدایە و سەرکەوتووە لەژیانیدا بەلام لەهەمان کاتدا مرۆڤی واش هەیە لەژیانیدا شکست خواردوو و دواکەوتووە بۆیە جۆرێک لەکەم و کورتی لەناخیاندایە نازانن چۆن ئەو بۆشاییه پڕبکەنەوە هەوڵدەدەن بەرامبەری خۆیان بشکێنن تا دڵ و مێشکە پیسەیان ئاسودەبێت لەبەرئەمەشە توشی جۆرێک لە نەخۆشی دەروونی دەیانگرێت و پەلاماری ئەم و ئەو دەدەن ئەمەش نیشانەی بێدەسەڵاتی و خۆ ڕادەستکردنە بە شکست ...
بەشێک لەدیووە ناشرینەکانی خۆهەلقورتان و پرسیارە بێ ماناکان.
1ـ هاوسەرگیری : بۆچی تا ئێستا هاوسەرگیریت نەکردووە ئەمە بابەتێکی تایبەت بە خۆیانە زوو یان درەنگ پەیوەندی بەتۆوە نیە ..
2ـ جل و بەرگ : ئەم تیشێرتە زۆر ناشرینە خۆ منال نیت، ئەو ڕیشە چیە بۆ نایتاشی ، دە قوربان ئەمە حەز و خولیای خۆیانە لەمرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر دەگۆڕێت، پەیوەندی بەتۆوە نیە
3ـ سەروەت و سامان : تا دوێنێ نان نەبوو بیخوات چۆن لەناکاو بووە بەخاوەنی خانوو و ئۆتۆمبێل و هەموو شتێک ،، دە تۆش هەوڵبدە رێگایەک بدۆزیتەوە تا دەگەیت بەو ژیانە با تۆش خەونت هەبێت و ڕکابەرێکی جوان بیت بۆ ژیانێکی ئارام ،
4ـ ئەوە لوتت بۆ گەورەیە بۆ نەشتەرگەری ناکەیت ئەوە بۆ قژت ناچێنیتەوە کەچەل بویت ، ددانت خوارە بۆ چاکی ناکەیتەوە، بۆ برۆت کردووە هتد ...، هەموو کەسێک لەمالەوە ئاوێنەی هەیەو کەم و کورتی خۆی دەبینێت پێویست ناکات تۆ پێی بلێیت چونکە ئەو بینیویەتی و ڕازیە بەوەی هەیە ..
• 5ـ سۆشیال میدیا "زۆرجار کەسانێک لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان فەیسبووک و انستگرام و بەشەکانی تر بەشێوەیەکی ناتەندروست بۆ دژایەتی و خۆهەلقورتانە لەژیانی کەسانی تر بەکاردێنن بۆ شکاندنەوەیان وەکو هونەرمەندو ڕۆژنامەنووس و وەرزشوان هتد.. ، زۆجار گویێمان لێ بووە ئەلێن فلان فدیۆی بلاوبۆتەوە ، بیستم وایکردووە ، لەفلان شوێن ئاوابووە ، لێگەڕێن با خەلک وەکو خۆی بژی ئێمە تەنیا لەژیانی خۆمان بەرپرسیارین و مافمان بەسەر کەسەوە نیه..
•
6ـ کاتێک ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دێتەوە ، هەموو هاوڕێ و خزم و دۆست دەبن بەشارەزاو لەوبوارە هەریەکەو بۆچونیان دەبێت . یەکێک ئەلێت ببەبەمامۆستا یەکێکی تر ئەلێت ببە دکتۆر ئەوی تر ئەلێت ببه بەپارێزەر ، داهاتووی هەر کەسێک بەپوەندی بەخۆیەوە هەیە هەر خۆی دەزانێت چی گونجاوە بۆ داهاتوو و ژیانی ،
با خەریکی ژیانی خۆمان بین و واز لەژیانی خەڵکی بێنین مرۆڤی ڕۆشەنبیر و تێگەیشتوو تەنیا هزری لای هەنگاوەکانیەتی چۆن دەگات بەئامانج و سەرکەوتوو دەبێت " وەکو چۆن پەنجەکانی مرۆڤ لەیەک ناچن ئاواش کەس نابێت بەکەس، بۆیە من منم و تۆش تۆی نەمن دەبم بەتۆ نەتۆش دەبی بەمن کەواتە مرۆڤ بەسروشتی خۆیەوە جوانە و هیچ مرۆڤێک تەواو نیە تەنانەت لەژیانی تۆشدا کۆمەڵێک کەم و کورتی هەیە لەبەر ئەوە با تەنیا هزرمان لە لای خۆمان بێت و مەرج نیە هەموومان وەکو یەک بیربکەینەوە ، پێویستە رێز لەژیان بینینی بەرامبەر بەیەک بگرین ...
وتار : شەماڵ جەمال
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق