بارزان خالد - تەندروستی - نوێ ژین
دواى لێكۆڵینه‌وه‌كان پسپۆڕانى بوارى خۆراك ئاشكراى ده‌كه‌ن كه خواردنه‌وه‌ى چا ده‌بێته هۆى له‌ناوبردنى چه‌ندین میكرۆبى زیان به‌خش به مرۆڤ.
پسپۆڕانى خۆراك له په‌یمانگاى كۆمار له ئه‌ڵمانیا باس له سوده‌كانى چا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "چا به‌رهه‌مێكى سروشتیه و میكرۆبه زیان به‌خشه‌كان له‌ناو جه‌سته‌ى مرۆڤدا له‌ناو ده‌بات، وه‌ك میكرۆبه‌كانى كه‌ڕو و به‌كتریا زیان به‌خشه‌كان كه سه‌رچاوه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى نه‌خۆشین".
به ووته‌ى پسپۆڕانى ئه‌ڵمانیا هه‌موو ئه‌و میكرۆبانه به‌هۆى خواردنى چاوه له‌ناو جه‌سته‌ى مرۆڤدا له‌ناو ده‌چن.
شاره‌زایان به باشى ده‌زانن له ئاماده‌كردنى چادا سه‌ره‌تا ئاوه‌كه بكوڵێنرێت و دواتر چاكه‌ى تێبكرێت بۆ ماوه‌ى پێنج خوله‌ك چاوه‌ڕێ بكرێت و دواتر بخورێته‌وه.
هه‌روه‌ها پسپۆران پێیان باشه له دواى مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك چا به‌كار نه‌هێندرێت بۆ خواردنه‌وه چونكه به ووته‌ى ئه‌وان هیچ سودێكى نامێنێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق