هاوژین محمد -تەندروستی -نوێ ژین
رەنگە هەندێکجار بەبێ ئەوەی نەخۆش بیت یان ئەرکێکی قورس ئەنجامدابێت تووشی ماندووبوون ببیت و هەست بکەیت تەواوی جەستەت داهێزراوە."
ئەم حاڵەتە بەبێ هۆ نییە و دەبێت ئاگاداری ئەم رێنماییانە بیت.
۱-کەمی خواردنەوەی ئاو، چونکە دەبێتەهۆی ئەوەی ئۆکسجین و خۆراکەکان بەباشی نەگات بە تەواوی بەشەکانی جەستە، ئەمەش وادەکات لەشت کرژ و ماندوو بێت.
۲-سیستمی خۆراکی ناتەندروست، بۆ نمونە فەرامۆشکدنی نانی بەیانی و زۆر خواردنی خێرایان چەوری و شیرینی، کە راستەوخۆ پەیوەندی بە چالاکی جەستەوە هەیە.
۳-کەمی ئاسن لە لەشدا، یەکێکە لە هۆکارەکانی ماندووبوون و شەکەتی، هەربۆیە پێویستە پشکنین بکەیت و دڵنیابیتەوە.
٤-پەستانی دەروونی زۆر، بەتایبەت ئەرک و بەرپرساریەتی زۆر لەسەر شان بێت.
٥-نارێکی کاتەکانی خەو، یان زۆر مانەوە تا شەوانێکی درەنگ.
٦-ئەنجامنەدانی هیچ راهێنانێکی وەرزشی و جوڵەیەک.
ئەوکەسانەی بەردەوام بێتاقەتن زۆر هۆکاری هەنە بۆیە کە بتەوێت خۆت دوور بخەیتەوە لە نارەحەتیەکی زۆر ئەبێ ڕەچاوی رێنماییە تەندروستیەکان بکەیت .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق