مەریەم ئەحمەد ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سبەی شەممە سەردانی ئێران دەکات و لەگەڵ کەسایەتییە باڵاکانی ئێران کۆدەبێتەوە.
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ڕایگەیاند، سەردانەکەی فوئاد حوسێن یەک رۆژ دەخایێنێت وە لەگەڵ کەسایەتییە باڵاکانی ئێران پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران تاوتوێ دەکات.
هەروەها، لەگەڵ تاوتوێکردنی رەوشی ناوچەکە و پاڵپشتیکردنی بەدیهێنانی هاوسەنگی و خۆبەدوورگرتن لە گرژی و ئاڵۆزکردن.
سەردانەکەی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ئێران دوای ئەوە دێت، کە ۲۲و ۲۳ـی شوباتی ۲۰۲۱ بۆ سعودیە بووە، هەروەها دوای دوو رۆژ، لە بۆردوومانکردنی چەند بنکەیەکی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق و کەتائیبی سەید شوهەدا لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمریکاوە لە نزیکی سنووری نێوان عێراق و سووریا لە ناوچەی ئالبوکەمال لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق