مەریەم ئەحمەد ــ تەندروستی ــ نوێ ژین
فستق یەكێكە لە جۆری چەرەساتە بڵاوەكانی جیهان، بەپێی ئەو توێژینەوانەش كە لەسەری ئەنجامدراوە، دەركەوتووە چەندین سودی بۆ لەشی مرۆڤ هەیە و لە چەند نەخۆشییەک دەیپارێزێت.
گرنگترین سوودەکانی فستەق ئەمانەن:
۱-فستەق دەوڵەمەندە بە چەوری سوودبەخش، کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ پاراستن و بریقەدارکرنی پێست و تەندروستی لەش.
۲-خواردنی فستەق ڕۆژانە، دەبێتە هۆی نەرمکردنی پێست و جوانکردنی، بەهۆی پێکهاتەی ڤیتامین و زەیتی سروشتیەوە.
۳-فستەق پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە، کە دەبێتە هۆی دواخستنی چرچولۆچی و پیری.
٤-خواردنی فستەق ڕۆژانە، دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی پێست.
٥-دەتوانیت کرێم لە فستەق دروست بکەیت، بە تێکەڵکردنی ٤-٥ کەوچک فستەقی هاڕڕاو، ۲ کەوچک زەیتی گوێزی هیندی، دواتر بیدە لە قژەکەت، بۆ ماوەی ۲۰ خولەک، پاشان بیشۆ.
٦-فستەق دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی "بیوتین" هەر بۆیە خواردنی ڕۆژانە دەبێتە هۆی نەهێشتنی هەڵوەرینی قژەکەت.
پسپۆڕەكان ئامۆژگاری هاووڵاتییان دەكەن بەوەی لەبەیانیاندا فستق لەگەڵ هەنگویندا بخۆن، چونكە پێكەوە سوودێكی زیاتر بە خانەكانی بەرگری لەش دەبەخشن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق