عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایدەگەیەنێت، پارتی بەبێ ئاگاداری یەکێتی چەندین ڕێککەوتنی لەگەڵ عێڕاق و تورکیا ئیمزاکردووە، دەشڵێت" جموجۆلەکانی پارتی مەترسیین بوو سەرهەڵدانەوەی شەڕێکی نوێ.
لە ڕاگەیەنراوێکدا سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی سەرکردایەتی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت :" تورکیا لە چەند شوێنێکی باشوری کوردستان حکوم دەکات و تەنانەت لەو ناوچانە هێلەکانی پەیوەندی تەلەفۆنی تورکیا کار دەکات".
ناوبراو دەشڵێت،" پارتی هێزەکانی "ڕۆژ"ـی لەچەند شوێنێک جووڵە پێدەکات و لە ئێستاشدا ڕەوانەی ناوچەی بادینانی کردووە و ئەمەش مەترسییە بۆ سەرهەڵدانی شەڕێکی نوێ".
سەبارەت بە ڕێککەوتنەکانی نێوان پارتی و لایەنەکانی تر، سەعدی پیرە وتیشی،" لە کاتێکدا یەكێتی لە حوکمەتدایە و دەبێت ئاگاداری هەموو ئەو ڕێککەوتنانە بن کە ئەنجامدەدرێت، کەچی پارتی چەندین ڕێکەوتنی لەگەڵ تورکیا و عێراق ئەنجامداوە و ئێمە ئاگاداری ناوەرۆکی ئەو ڕێککەوتنانە نین و لە پێشووتریش دا بۆ ئەم مەبەستە پارتیان ئاگادارکردووەتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق