جۆبایدن هەڕەشە لە ڕوسیا دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 4 يوليو 2021

جۆبایدن هەڕەشە لە ڕوسیا دەکات


 


دلێر اسماعیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین 


لە هێرشێکی ئەلیکترۆنی دا کە کرایەسەر زیاتر لە ۱۰۰ کۆمپانیای ئەمریکی، زیانی بە تۆڕەکانی کۆمپیوتەری ئەو کۆمپانیانە گەیاندو گومانەکانیش ڕووەو ڕووسیان.


جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ٚبە گشتی تاوەکو ئێستا پێیانوایە رووسیا دەستی لە دواهێرشە ئەلیکترۆنییەکەی سەر کۆمپانیاکانی ئەمریکادا نییە و لە ئەگەری تێوەگلانی  رووسیا لەو هێرشەدا، ئەمریکا وەڵامی خۆی دەبێت".


بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی یەکەمی کۆمپانیای "هەنتریس" تایبەت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، گومان دەکرێت رووسیا لە پشی هێرشەکەوە بووبێت، بەڵام بایدن جارێ ئەو گومانە بەدوور دەزانێ.


جۆبایدن، وتیشی: "بەگشتی تاوەکو ئێستا پێمانوایە رووسیا دەستی لە دوا هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی سەر ئەمریکا نییە، بەڕێوەبەری دامەزراوەی هەواڵگری وردەکاریم لەسەر ئەوە ڕوویداوە پێمدەدات، تاوەکو ئێستا ئێمە پێمانوایە رووسیا دەستی لە هێرشەکەدا نییە، بەڵام  سبەینێ باشتر دەزانم کە چی روویداوە، ئەگەر هێرشەکە بە ئاگاداری رووسیا یان لە ئەنجامی کاری ئەوان بووبێت، من بە پوتینم گوت وەڵاممان دەبێت".


تاوەکو ئێستا چەندین جار هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر دامەزراوەو کۆمپانیاکانی ئەمریکا، دوایین هێرشیش لە سەرەتای مانگی پێنجی ئەمساڵ بوو کەتیایدا  هێرشێکی ئەلیکترۆنی کرایە سەر سیستمی کۆمپیوتەری بۆریی کۆلۆنیاڵ کە گەورەترین بۆریی گواستنەوەی سووتەمەنییە لە ئەمریکا، بەهۆیەوە نرخی سووتەمەنی بە رێژەی ۲٪ بۆ ۳٪ بەرزبووەوە، لەترسی دروستبوونی قەیران، باری نائاسایی لە ۱۸ ویلایەت راگەیێندرا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق