بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕادەگەیەنێت، لەکاتی دەنگداندا پەنجەمۆری هەر ١٠ پەنجەکە وەردەگیرێ و دوای دەنگدان کارتی ئەلیکترۆنی دەکشێندرێتەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "دوای پرۆسەی دەنگدان راستەوخۆ کارتی ئەلیکترۆنی دەکشێندرێتەوە، هەموو کارتە ئەلیکترۆنییەکان بۆ ماوەی سێ رۆژ رادەگیرێن و لەکاتی دەنگداندا هەموو بەڵگەنامە فەرمییەکانی تر لەگەڵ کارتی دەنگداندا وەردەگرێن".
ئاماژە بەوەشکراوە: "پەنجەمۆری هەر ١٠ پەنجەکەی دەنگدەر وەردەگیرێت، بەراورد دەکرێت بەگوێرەی سیستمی پەنجەمۆر و بۆ دڵنیابوون لەوەی بەو پەنجانە لە شوێنێکی تر دەنگ نادرێت".
بڕیار وایە، ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەمانگی ١٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، ئەنجام بدرێت و پێشتریش بەفەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوودجەی تەواو بۆ کۆمسیۆن تەرخان کرابوو بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەبێ کێشە بەڕێوەبچێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق