بەهادین حسن ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان رایدەگەیەنێت ، ئەمەریکا لەرێگەی ناردنی کەرەستەی سەربازییەوە بۆ ناوچەی کەنداو، دەیەوێت گرژییەکان زیاد بکات ، واشنتۆنیش دەڵێت: تاران ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هێرش دەکات.
ئەمڕۆ هەینی لە نامەیەکدا کە تیمی ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی کردوە، دەڵێت: ئەمەریکا جوڵەکانی لە کەنداو و دەریای عومان لە چەند رۆژی رابردوودا زیادی کردوە و لەرێگەی جوڵەی سەربازییەوە گێچەڵ دەکات.
سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، کە واشنتۆن زانیاری لەبەردەستدایە سەبارەت بە ئامادەکاری تاران بۆ ئەنجامدانی هێرش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرجەم ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن ئێران خۆی ئامادە بکات بۆ ئەنجامدانی هێرشێک لە ناوچەکە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق