هاوژین محمد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
دوێنێ شەو چەند گەنجێک هێرشیان کردە سەر چەند ئۆتۆمبێلێکی گەشتیاری شاری بەغداپارێزگاکانی دیکەی عێراق پۆلیس رێو شوێنی یاسایی گرتە بەروو ۱۱ کەسیان دەستگیر کرد.
دوێنێ شەو چەند گەنجێک دوور لە هەموو دابونەریتێکی میواندۆستانەی کۆمەڵگەی کوردستان ، لە شاری هەولێر هێرشیان کردە سەر چەند ئوتومبێلێکی گەشتییارانی شارەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کە بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ هاتبوونە هەولێر . هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش، دەمودەست ڕێوشوێنی پێویستیان گرتەبەر و یازدە کەسیان لەو هێرشبەرانە دەستگیرکرد کە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".
دووپاتیشکرایەوە:" کە ڕێگە نادەین، هیچ کەس و لایەنێک، ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان تێک بدات و میواندۆستيی کۆمەڵگەکەمان بشێوێنێ".
جەختیشکرایەوە:"هەر کەسێک سەرپێچییەکی لەم شێوەیە بکات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق