سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهل حەق ڕایدەگەیەنێت، پەشیمانم لەوەی زوو وەڵامی تیرۆركردنی سولەیمانی و موهەندیسم نەدایەوە، دەشلێت حكومەتی كازمی گوشار دەخاتە سەر دادگا بۆئەوەی هیچ حوكمێك لەبارەی کوشتنی سولەیمانی و موهەندیس دەرنەكات.
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهل حەق ڕایگەیاند: "پەشیمانم لەوەی زوو وەڵامی تیرۆركردنی ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبیم نەداوەتەوە، لەكاتێكدا پێویستبوو وەڵامدانەوەی عێراقی لە وەڵامدانەوەی ئێرانی بەهێزتربێت".
بە گوتەی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهل حەق، حكومەتی كازمی گوشار دەخاتە سەر دادگای عێراقی بۆئەوەی هیچ حوكمێك لەبارەی تاوانی تیرۆركردنی سولەیمانی و موهەندیس دەرنەكات و دەڵێت "داوا لە دادگا دەكەم پێش تەواوبوونی ویلایەتەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، بڕیاری خۆی دەربكات".
ناوبراو وتیشی، "سەرۆكی ئەمریكا رێز لە سەروەریی عێراق ناگرێت، چونكە ترەمپ بە قەدەخەكردنی عێراقییەكان بۆ نێو خاکی ئەمریكا ویلایەتەكەی دەستپێكرد، بە ئازادكردنی تاوانبارانی بلاك وۆتەریش كۆتایی پێهێنا".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق