ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
ماوەی دوو رۆژە نەخۆشی سکچون و رشانەوە لە گەڕەکێکی خورماڵ بڵاوبووەتەوە، بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستیی شەهید عەلی شیعەش دەڵێت: نەخۆشییەکە لە یەکێک لە گەڕەکەکان بڵاوبۆتەوە و تا ئێستا هۆکارەکەی نازانرێت.
عەزی شەوکەت بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهید عەلی شیعە رایگەیاند" ماوەی دوو رۆژە نەخۆشی سکچون و رشانەوە لەیەکێک لە گەڕەکەکانی خورماڵ بڵاوبۆتەوە، تا ئێستاش ١٦٠ کەس توشبوون، ئەو کەسانەی توشی سکچون و رشانەوە بوون زیاتر تەمەنیان لە نێوان ٢ تا ١٥ ساڵە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاوی خورماڵ لیژنەیەكی تایبەت پێكھێنراوە، بۆ دۆزینەوەی هۆكاری زۆربوونی ئەم حاڵەتە، بۆ ئەو مەبەستەش پشكنین بۆ ئاوی خورماڵ كراوە و دهركهوتووه هیچ كێشەیهكى ئەوتۆی نییە، بەدواداچوون بەردەوامە بهڵام تا ئێستا نهگهیشتوونە هیچ ئهنجامێكى زانستى.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق