بيداء عبدالكريم-ئابووری-نوێ ژین
ئێران لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا داهاتی تاکەکانی ٣٤٪کەمبۆتەوە، بەڵام لە ٣ساڵی ڕابردووشدا لە سەرووی ٣٠٪بووە
رۆژی پێنجشەممە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لەبارەی دۆخی ئابووریی خەڵکی ئێران سیمینارێک لەلایەن دامەزراوەی باڵای لێکۆڵینەوە وپلاندانانی ئێران بەڕێوەچوو.
مێهران بێهنیا، سەرپەرشتیاری ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی کۆمپانیای خارەزمی رایگەیاند:’’ئەمساڵ داهاتی تاک لە گوندەکانی ئێران وەکو ٣١ساڵ پێش ئێستا بووە و لە شارەکانیش وەکو ١٩ساڵ پێش ئێستا بووە’’.
گوتیشی:’’لە ساڵی ٢٠١١وە تاوەکو ٢٠١٩داهاتی خەڵکی ئەو وڵاتە ٣٤% کەمتر بووەتەوە لەجێگەی ئەوەی کە زیادبکات’’.
لە سێ ساڵی رابردوودا رێژەی گەشەی ئابووریی ئێران نێگەتیڤ بووە و ٥% خوار سفر بووە. هەروەها رێژەی هەڵاوسانیش سەرووی ٣٠% بووە کە قووڵترین و درێژترین ماوەی هەڵاوسان بووە لە مێژووی ئابووریی ئێراندا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق