هاوژین محمد -ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن‌و هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی شه‌ش تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردو ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر چه‌ك‌و ئۆتۆمبێله‌كانیاندا.
ئەمڕۆ هەینی ۱ کانونی دووەم ۲۰۲۱" هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:"شه‌وی ڕابردو له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا له‌شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی - سه‌ھۆڵه‌كه، سێ تۆمه‌تبار كه ئۆتۆمبێلێكیان پێبوەو ته‌قه‌یان كردووه، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگارییه‌وه ده‌ستگیركران‌و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر دو چه‌ك له‌جۆری ده‌مانچه‌و ئۆتۆمبێلی تۆمه‌تباره‌كاندا".
ئاماژە بەوەشکرا:" شه‌وی ڕابردوو له‌سنوری بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را سێ تۆمه‌تباری دیكه ده‌ستگیركران كه به‌هه‌مانشێوه ته‌قه‌یان كردبو، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چوار چه‌ك سێ ده‌مانچه‌و كلاشینكۆفێك و ئۆتۆمبێلی تۆمه‌تباره‌كاندا".
دووپاتیشکرایەوە:"له‌ئێستادا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق