شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
تەندروستی عێراق ڕایگەیاند،ئاماری کوژراو و بریندارانی ئاهەنگی شەوی ڕابردوو یەک کەس کوژراو و ۳۲کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی ۱ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۱،تەندروستی عێراق ڕایگەیاند:" ئاماری کوژراو و بریندارانی ئاهەنگ و یارییە ئاگرینەکانی ئەمشەوی سەری ساڵی نوێی ٢٠٢١ی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، یەک کەس کوژراوە ٣٢ کەسی دیکەش برینداربوون".
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکرد:"بەهۆی ئاهەنگگێڕانی شەوی رابردوو بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە، کەسێک لە بەغدا بە گولـلە کوژراوە، هاوکات، ٢٥ کەسی دیکەش بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە برینداربوون و حەوت کەسیش بەهۆی گولـلەوە برینداربوون".
شایەنی باسە:ساڵانە لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ هەموو جیهان یادی ساڵی نوێ دەکەنەوە کە بەهیوای ئەوەی ساڵی ئایندە ساڵی خۆش و کامەرانی بێت،جێگای باسە گرژی و مردن و برینداربوون بەهۆی ئەم بۆنەیەش ڕوودەدەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق