مـووچەی پـاشـکو دابەشدەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 21 مارس 2019

مـووچەی پـاشـکو دابەشدەکرێت


وەزارەتی دارایی جـگە لە مـووچەی مانگانە دەیەوێت نیـو مـووچەی فەرمانبەران خەرج بکات.


بە گوێرەی زانیارییەکان وەزارەتی دارایی هەوڵەکانی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی مانگی داهاتوو جگە لە مووچەی تەواو ، نیو مووچەش وەک پاشکۆ دابەش بکات.


هەروەها لە زانیارییەکانیشدا هـاتووە کەلە ئێستادا وەزارەتی لە هەوڵی جدیدایە بۆ ئەوەی مووچە و نیوێک یان دوو مووچە دابەش بکرێت.


هەر بە گوێرەی زانیارییەکان هۆکاری ئەو بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە مووچەی مانگی ڕابردوو زیاتر لە ٢٠٠ ملیار ماوەتەوە و هەوڵی زیادکردنی دەدەن بۆ ئەوەی بتوانن نیو مووچە یاخود مووچەی تەواو دابەشبکرێت.


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەرواری 8ــی ئـاداری 2019 بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچـە.


لەلایەن : هـاوڕێ سـردار

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق