عیرفان عەلی :نەورۆز هیچ پەیوەندیەکی به مێژووی کوردەوه نیە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 21 مارس 2019

عیرفان عەلی :نەورۆز هیچ پەیوەندیەکی به مێژووی کوردەوه نیە



عیرفان عەلی عەبدول عەزیز ڕێبەری بزووتنەوەی ئیسلامی لەبڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند"ئەوەی جێ سەرسوڕمانە ناسیۆنالیزی كوردیی و هەندێك گێلە موسوڵمان گۆرانیەكی حەسەن زیرەك دەكەنە شاهنامەی فیردەوسی و لەورۆژەدا چەندین جار لێی دەدەن بێ ئاگا لەوەی كە دێڕێكی لێ سانسۆر كراوە كەئەویش ئەوەیە:
(بەفەرمانی شاهنشاە ئاریامیهر ئەمرۆژە ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە )كەوابێت بەفەرمانی حمە ڕەزا شاه
گۆرانیەكەی وتووە.

هەروەها لەبڵاوکراوەکەیدا هاتووە"نەورۆز وەك ئەوەی كە ڕۆژێكی نوێ یە لە سەری سالی گەلانی ئیران و دیجلەو فورات بەدرێژایی هەزاران ساڵیاد كراوەو باس كراوە تا بۆتە بەشیك لە فەرهەنگی گەلانی ئیران.

ناوبراو لەدرێژەی بڵاوکراوەکەیدا دەلێت" وەك ئەوەی كە تێكەل بكرێت لەگەل ئاگرو كاوەی ئاسنگەر هیچ بنەمایەكی زانستی نیە پێش هەموو كەس ئەبێت كورد خۆی لێ دوور بگرێت چونكە هیچ گەلێگ نیە لە دونیا ئەوەندە سادە بێت بۆ نەمانی باوە گەورەی خۆی رەقس وسەما بكەن.

لەلایەن:هاوڕێ سەردار


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق