نوێ ژین میدیا: وەرزش
ویلیانی ئەستێرەی بەڕازیل لە ئێستادا بە دیارترین ئەستێرەی یانەی چێلسی دادەنرێت و لە چەند سالی ڕابردووش ئەستێرەی دیاری یانەکە بووە، هەربۆیەش بۆتە جێگای بایەخی زۆر یانەی گەورەی ئەوڕوپا سەرەڕای گەورەبوونی تەمەنی.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن چەند یانەیەکی ئیتالی ئارەزوو دەکەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە بەلام سزاکەی سەر یانەی چێلسی کارەکە قورس دەکات که ڕێگری لە بۆندی نوێی یانەی چێلسی دەگرێت.
یاریزانە بەڕازیلی یەکە وتی:" من سالێکی ترم لەگەل چێلسی ماوە، من نازانم یانەکە منی دەوێت یان نا بەلام من نامەوێت لێرە بڕۆم".
وتیشی:" ئەم یانەیە مالی منە، من لەگەل ئەو یانەیە نازناوم بەدەست هێناوە من بەو یانەیە و هاندەران پەیوەستم، هەست بە ئاسودەیی دەکەم ئاستی بەرز پێشکەش دەکەم و هەموو کات هەول دەدەم بە باشترین شێوە دەر بکەوم".
جێی ئاماژەیە کە ویلیانی تەمەن 30 سال بۆندەکەی لە 2020 کۆتایی دێت، بەمەش سالێکی لە پێش ماوە لەگەل یانەی پایتەخت.
ئــا: محمد وەعد
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق