مەولود ابراھیم-ناوەندی ھەواڵ-نوێژین
ئەمڕۆ یەک شەممە ٣۰ـی ئابی ۲۰۲۰ منداڵێک لە گەرەکی قەڵات ـ ڕانیە بە ھۆی ئەوەی کەوەنتەری بەسەردا بەربۆتەوە گیانی لە دەست دا.
ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێڪی تەمەن ٣ ساڵان بەناوی (ل. هـ. ط )دانیشتوی ڕانیە ـ گەڕەڪی قەڵات گەیەندرایە پزیشڪی دادوەری ڕانیە ، بەووتەی کەسوکاری ناوبراو لەماڵی خۆیان ڪەوەنتەری بەسەردا بەربۆتەوە.
تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق